لە دیمەشق دیدارێکی چەند کاتژمێرە لە نێوان مەزڵۆم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع و تام باراک و بێرد کۆپەر بەڕێوە چوو کە زحر کەس وەکوو کۆبوونەوەی دیاری کەری چارەنووسی داهاتووی کوردەکان ناویان لێبردووە.
هەروەها لە کۆبوونەوە ئیلهام ئەحمەد و ڕوهات عەفرین لە لایەن شاندی هەسەدەوە و ئەسەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و مرحەف ئەبوو قەسەرە وەزیری بەرگری سووریاش بەشدار بوون.
بابەتی کۆبوونەوەکەش بووژانەوەی ڕێککەوتنەکەی 10 ی مارس بوو کە لە نێوان مەزڵۆم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع واژۆ کرابوو.
هاوکات بوونی پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو لە حەلەب لەگەڵ دانوستانەکانی دیمەشق، لە ڕوانگەی چاوەدێرانەوە نیشانەیەکی ڕوون لە گوشاری سیاسی لەلایەن دەوڵەتی سووریاوە بوو بۆ هۆشداریدان بە هەسەدە کە کۆنترۆڵی سەربازی هەر لە دەستی دیمەشقە. هەروەها باس لە ئەوە دەکات کە گفتوگۆ پێشووەکانی نێوان مەزڵۆم کۆبانێ و باراک و کوپەر لە حەسەکە نەگەییشتووەتە ئەنجامێک کە ڕەزامەندی دیمەشق و تورکیای بەدواوە بێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، مەزڵۆم کۆبانێ لە گفتوگۆ لەگەڵ شەرع پێشنیاری پێکهاتنی ناوچەی خۆسەر وەکوو هەرێمی کوردستانی داوە بەڵام لەگەڵ دژایەتی توندی دیمەشق بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەنقەرەش ئەو شێوە وەکوو هەڕەشە لە سەر ئاسایشی خۆی چاوەلێدەکات.
دەوڵەتی شەرع بە وردی وشیاری ڕواڵەتی دانوستانەکانە کە لایەنی فەرمی نەبەخشێتە هەسەدە هەر بۆیە پێشنیاری دانوستان لە فەڕەنساشی ڕەت کردەوە و هەوڵی دا کە لە دیمەش بەڕێوە بچێت لەبەر ئەوەی کە وەکوو لایەنێکی ناوخۆیی چاو لە هەسەدە بکرێت نەک هاوبەشی سیاسی بەرانبەر.
هاوکات لەگەڵ دانوستانەکان ، لەلایەن هەر دوولاکەوە نیشانەگەلێک لە ئامادەیی بۆ بەرەنگار بوونەوە دەبینرێت. هەسەدە لەمانگەکانی دواییدا تۆڕێک لە تونێل و بینای بەرگری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووەتەوە. لە بەرانبەریشدا دەوڵەتی دیمەشق درێژە دەداتە بووژانەوەی یەکەکانی سەر بە حەلەب و دێرەزوور.
ئەگەرچێ هەموو سیناریۆکان ناگاتە شەڕ، بەڵام وادیارە تەنیا ئەنجامێک کە دیمەشق ئەنقەرە دەتوانن لە ئەو کارە بەدەستی بهێنن سنووردا کردنەوەی دزەی هەسەدە بە ناوچە کوردنشینەکان وکەم کردنەوەی دەفرایەتی سەربازیان لە ئاستێکدا کە هەڕەشە لەسەر ئەرتەشی سووریا نەبن بەڵام لە ڕوانگەی هەسەدەوە قبووڵ کراو نییە چونکوو ئەوان ئاوا دەبنە هێزێکی پەراوێزخراو، بە پێگەی سیاسی و سترایتژیکی زۆر کەمەوە.

دیداری چەند کاتژمێرەی نێوان مەزڵۆم کۆبانێ، ئەحمەد شەرع و تام باراک و بێرد کۆپەر فەرماندەی سێنتکام خاڵی وەرچەرخان لە هەوڵە سیاسیەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی کوردەکان بوو.
Your Comment